به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نوێنەرانی مەجلیس لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیس و لە ڕەوتی تاوتوێ کردنی وردەکارییەکانی گەڵاڵەی هەوڵی ستراتیژی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پارێزەری لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران، مادەی ١ی ئەو گەڵاڵەیەیان قبووڵ کرد.
بە پێێ مادەی یەکی ئەو گەڵاڵە، لە درێژەی دابینی ٩ مەرجەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ئەرکیەتی دەستبەجێ و دوای پەسەند کرانی ئەو یاسا، بۆ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەدا ٢٠ هەول بدات و ساڵانە لانیکەم ١٢٠ کیلۆگرامی پاشەکەوت بکات و هەروەها ئەو ڕێکخراوە ئەرکیەتی پێداویستی وڵات بۆ بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی ئۆرانیۆم بە ئاستی سەرووی ٢٠ لەسەد دابین بکات.